هاتوچۆی هەولێر
plus4
پێش 3 کاتژمێر

🔻بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر:

🔶 ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان و شوفێران دەکەینەوە، بە هۆى كۆتايیهاتنى ساڵى ژمێريارى، رۆژی چوارشەممە 24ی کانوونی یەکەمی 2025، کۆتا رۆژی ساڵی ژمێریارییە.

🔶 لە دوای کاتژمێر 1ی دواینیوەڕۆ بەشی ژمێریاری لەبەڕێوەبەرایەتیەکەمان کارەکانی رادەگرێت.

🔶 رايیكردنى مامەڵەی هاوڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر دەوەستێت، تاوەکو دەستپێکردنەوەی دەوام لە سەرەتای ساڵی نوێ.

🔶 داوا لە هاوڵاتییان دەکەین لەو ماوەیەدا سەردانمان نەکەن.

🔶 هەر مامەڵەیەکیش لە ماوەی ئەم راگرتنە بەسەربچێت وەک (ساڵیانە، ماوەی تۆمارکردنى ئۆتۆمبێل و گرێبەستی ئەلیکترۆنی ) بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە لە دوای دەستپێکردنەوەی دەوام و هیچ کەسێک تووشی سـ.ـزای پێبژاردنی دواکەوتن نابێت.