plus4
پێش ٢ کاتژمێر
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، له‌نووسراوێكدا كه واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لەسەرەو ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و لایه‌نه‌كانی نه‌به‌ستراو به‌وه‌زاره‌ته‌كانی كردووە، داواده‌كات له‌ماوه‌ی 20 ڕۆژدا، خشته‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی مەدەنی و سەربازی ئاماده‌بكه‌ن.
نووسراوەکە ئاراسته‌ی سەرجەم وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نه‌كانی نه‌به‌ستراو به‌وه‌زاره‌ته‌كان كراوه تێیدا هاتووه: به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ماف و شایسته داراییه‌كانی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕاژه‌ی سه‌ربازی و شارستانی له‌داموده‌زگاكانی هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه یاسای بوودجه‌ی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2026، بفه‌رموون به‌پڕكردنه‌وه‌ی خشته‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه تا شایسته داراییه‌كان دیاریبكرێن.
دەشڵێت: ئامانج له‌و خشته‌یه بۆ ئه‌وه‌یه ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بكرێت، پێویسته له‌ڕۆژی ده‌رچوونی نووسراوه‌كه‌وه تا 20 ڕۆژ، بۆمان بێ دواكه‌وتن ڕه‌وانه بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌رپرسیارده‌بن.
ڕوونیشیکردووەتەوە: پێویستە وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه به‌هه‌مان خشته‌ی ڕاژه‌ی سه‌ربازی و شارستانی به‌خشته‌ی جیا بۆمان ڕه‌وانه بكه‌ن.
ڕوونیکردووەتەوە: دەبێت لەماوەی 20 ڕۆژدا لیستەکە ئامادە بکرێت، تا بنێردرێتە بەغداو لەبوودجەی ساڵی 2026 پارەی بۆ تەرخانبکرێت.




