چەکداری عەشایەری
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیارێکی گرنگ لەبارەی گرووپ و خێڵە چەکدارەکان دەدات

 

عەقید عەباس ئەلبەهادلی؛ وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری بەردەوامین بۆ نەهێشتنی پێکدادانی خێڵەکی لەوڵات.

 

🔸 ململانێی خێڵەکی هەڕەشە لەئاسایش و ئاشتیی کۆمەڵایەتی دەكات.

 

🔸 دەزگا ئەمنییەكان کار لەسەر تێکشكاندنی تاوانی پێكدادانی خێڵەکیی دەكات.

 

🔸 بەپێی مادەی چوارەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر كار بۆ چارەسەری ململانێ و پێکدادانی خێڵەکی دەکرێت.

 

🔸 وەزارەتی ناوخۆ بەهیچ شێوەیەک ئەو ململانێیانە لەهیچ گرووپ و خێڵێک قبوڵ ناکات.

 

‌🔸 بوونی چەک لەدەرەوەی دەوڵەت بەهیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نییە.

 

🔶 ئەم ململانێیانە ڕەفتارگەلی قبوڵنەکراون و ئاشتی و ئاسایش تێکدەدەن و لەگەڵ بەها شارستانییەکان ناتەبایە.

 

 🔸 هێزە ئەمنییەکان بەهەماهەنگی تەواو لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری عێراق بەردەوام کاردەکەن بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانەی دەستیان لەم ململانێیانەدا هەیە.

 

🔶 هەر کەسێک لەدۆسیەکانی ململانێی خێڵەکیدا دەستگیرکرابێت، ڕەوانەی دادگادەکرێت بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست.

 

 🔸 وەزارەتی ناوخۆ پابەندە بەجێبەجێکردنی دەوڵەتی یاسا بەتووندی و بێ هیچ نەرمی نوواندنێک.

 

🔶 دەوڵەت لەهیچ بارودۆخێکدا ڕێگە بەبڵاوبوونەوەی چەک نادات لەدەرەوەی دامودەزگا فەرمییەکان.

 

🔸 دابونەریتی خێڵەکی ناتوانێت جێگرەوەی یاساکانی کارپێکراو بێت و ئەو ململانێیانە دەبێتە مەترسیی ڕاستەوخۆ بۆسەر ژیانی هاووڵاتیان و سەقامگیری کۆمەڵگە.