Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
موقتەدا سەدر لەبارەی پەیكەری پێشمەرگەو بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان چی دەڵێت؟
موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر لەبارەی هەوڵەكان بۆ گەڕانەوەی ئاڵای كوردستان بۆ دەستی پەیكەری پێشمەرگە لەكەركوك دەڵێت: ئەو بابەتە رەگەزپەرستانەیە مەوڕوژێنن و ئەوانەی سەبەبكاریشن بەیاسایی سزایان بدەن.
یەكێك لەلایەنگرانی موقتەدا سەدر لەكەركوك، بەچەند خاڵێك روداوەكانی 17ی ئەم مانگەی خستوەتە بەردەم موقتەدا سەدر و دەڵێت: ژمارەیەك گەنجی كورد هەوڵیانداوە ئاڵای كوردستان بخەنە دەستی پەیكەری پێشمەرگە بەڵام رێگرییان لێكراوە و ئەو گەنجانەش دەستگیركراون كە هەوڵیانداوە ئاڵای عێراق دابگرن..!!
موقتەدا سەدر لەوەڵامدا دەڵێت: عەرەب و كورد بران، نابێت ئەم جۆرە بابەتە رەگەزپەرستانەیە بوروژێنرێت، بەڵكو دەبێت ئەو كەسانەی ئەو كارەیان كردووە بە یاسا سزا بدرێن.
لەدوای روداوەكانی ئۆكتۆبەری 2017ـەوە ئاڵای عێراق لەجێی ئاڵای كوردستان دراوەتە دەستی پەیكەری پێشمەرگەو سوپاش پارێزگاری لێدەكات، هەرچی كوردە پێیوایە ئەو هەوڵە بۆ ئیستیفزازكردنی ئەو پێكهاتەیەیەو چۆن دەبێت ئاڵای عێراق بەدەست پێشمەرگەوە بێت.




