Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
🔻چوارچێوەی هەماهەنگی پرسی کاندیدی سەرۆک وەزیران یەکلایی دەکاتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ لە ماڵی نوری مالیکی ، چوارچێوەی هەماهەنگی دوا کۆبونەوەی خۆی سەبارەت بە دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو ئەنجامبدات.
بەپێی زانیارییەکانیش ، چوارچێوەی هەماهەنگی سورە لەسەر ئەوەی پێش ئەنجامدانی یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران کە بڕیارە رۆژی دووشەمەی داهاتوو بەڕێوەبچیت، کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو یەکلایی بکاتەوە.
هاوکات کەناڵ هەشت لەزاری سەرچاوەیەکی باڵاوە دەڵێت، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق جانسی لەهەموو کاندیدەکان زیاترە تا ببێتە سەرۆک وەزیرانی داهاتوو.





