plus4
پێش 3 کاتژمێر
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند شەپۆلێکی چڕی بەفربارین بەڕێوەیە بۆ ناوچەکانی هەرێم و کەشوهەوای سەری ساڵیش بەفر و باراناوی دەبێت.
رونیشیکردوەتەوە ، شەپۆلی بارانبارینی ئەمجارە جیاوازە لە شەپۆلی بارانبارینی رابردوو، مەوداکەی درێژتر دەبێت و پێ دەنێتە نێو هەفتەی یەکەمی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو کە پێشبینی بەفر و بارانبارینی باشی لێدەکرێت".
پێشبینیی دەکات پێش کۆتایی هاتنی ساڵی 2025، بارسته هەوایەکی بەهێزی ساردی جەمسەری کە سەرچاوەکەی لە سیبیریای رووسیاوە راستەوخۆ بە ئاراستەی ناوچه جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق هەڵدەکات، شەپۆلێکی چڕی بەفربارین تەواوی ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و کەشوهەوای سەری ساڵ بەفر و باراناوی دەبێت".
دەشڵێت لە حاڵەتی قوڵتربوونەوەی بارستە هەوا ساردەکە بۆ ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان ئەگەری هەیە بەفربارین بەشێک لە سەنتەری شار و شارۆچکەکان بگرێتەوە".




