Plus4
پێش مانگێک
بافڵ جەلال تاڵەبانی بەجیا لەگەڵ مالیكی و سامەڕایی و ئەلحەکیم لەبەغدا كۆبووهوه
ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی؛ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبەغدا، بەجیا لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی باڵای عێراقیدا کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکاندا کە نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوون، پەیوەندییەکانی هەرێم و عیراق لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عیراق تاوتوێکران.
لەسەرەتادا بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ نوری مالیکی سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامیدان بەگفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزو خزمەتگوزار لەعێراق.
پاشان سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ موسەننا سامەڕایی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا جەخت لەخێراکردنی هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرایەوە.
بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند: بەدیدگایەکی ڕوونەوە هاتووەتە گفتوگۆکانەوەو ئامانجی خزمەتکردنی هاووڵاتیان و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و عێراقە.
دواتر بافڵ جەلال تاڵەبانی، لەگەڵ سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە كۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا، دوایین هەوڵە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق تاوتوێکران.
هەردوولا هاوڕابوون لەخێراکردنی پێکهێنانی حکومەتی عێراق کە تێیدا بەرژەوەندیی هاووڵاتیان بخرێتە سەرووی هەموو ململانێیەکانەوە، بەشێوەیەک کە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی پارێزراوبن.





