چەمچەماڵ
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی ئاسۆ بەکر مستەفا، لە جێی رەمک رەمەزان وەک قائیمقامی چەمچەماڵ دەستبەکاربوو.

دەستبەکاربوونی قایمقامی نوێی چەمچەماڵ لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە ئیدارییەکانە کە بەهۆی لافاوەکەی چەمچەماڵەوە، ئەنجام دەدرێت.

ئاسۆ بەکر مستەفا، 1991 تاوەكو 1997 کار پارێزەری کردووە لە دادگای سلێمانی .

پاشان تاوەكو 2011 بەڕێوەبەری هەریەكە لە ناحیەکانى هێرۆ و بنگرد و خەلەكان بووە.

هاوکات لەساڵی 2011 تا ساڵیش 2017 قایمقامی دووكان بووە.

پاشان لە 2017ەوە لە دیوانی پارێزگای سلێمانی بە پلەى قایقمام دەوامی كردووە.