یەزیدیەکان
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

وەزارەتی تەندروستی عێراق، بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای شەهیدان، هەڵمەتێکیان بۆ ئەنجامدانی پشکنینی DNA تایبەت بە کوردانی ئێزدی سنوری پارێزگای نەینەوا دەستپێکردووە، بەمەبەستی دۆزینەوەو ناسینەوەی روفاتی کەسەوکارەکانیان لە قوربانیانی دەستی دا۱۱عــ،،ــش.

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق بەرۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی عێراقی راگەیاندووە، وەزارەتەکەیان لەرێی بەشی گۆڕە بە کۆمەڵەکانەوە، هەڵمەتێکی نیشتیمانییان بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و وەرگرتنی خوێن لە کوردانی ئێزدی پارێزگای نەینەوا دستپێکردووە، ئەویش بەمەبەستی دۆزینەوەو ناسینەوەی روفاتی کەسوکارەکانیان، ئەوانەی قوربانی دەستی تــ،،ـــیرۆربوون لەرابردودا.

وتیشی هەڵمەتەمە خۆی لە ناسینەوەی روفاتەکان و پاشان رادەستکردنیان بە کەسوکاران و هەروەها ناشتنیان دبینێتەوە، ئەمە وێڕای ئەوەی هەڵمەتەکە پشتیوانی لۆجستی و دەرونی خانەوادەی قوربانییان لەخۆدەگرێت.