Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
سبەی 21/12/2025 بەیەکەم رۆژی وەرزی زستانی ئەمساڵ دادەنرێت و ئەمڕۆ کۆتا رۆژی وەرزی پاییزە.
لە یەکەم ڕۆژی زستانەوە کەشوهەوا گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و سبەینێش کە(یەکەم رۆژی وەرزی زستانە) ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو.
لەبارەی وەرزی زستانیشەوە شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری کەشناسیی پێی وایە، لە سبەینێ یەکشەممەوە هەست بە گۆڕانکارییە وەرزییەکان دەکرێت، ئەمساڵ لە سێ زستانی ڕابردوو ساردتر دەبێت و ڕێژەی بەفر و بارانبارین تێیدا زیاتر دەبێت، بە جۆرێک چاوەڕوان دەکرێت چەند شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و بەفربارینێکی زۆر ناوچە جیاوازەکان بگرێتەوە




