Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، گه‌یشته شاری به‌غداد و بڕ‌یاره له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراق كۆببێته‌وه.
بەپێی زانیارییه‌كان، له سه‌ردانه‌کەدا سه‌رۆكی یه‌كێتی، بڕ‌یاره زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه ئه‌نجامبدات، كه گرنگترینیان كۆبوونه‌وه ده‌بێت له‌گه‌ڵ محه‌مە‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق.
جگه له حكومه‌ت، ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان، سه‌ركرده‌ی حزب و لایه‌نه سیاسییه عیراقییه‌كان له‌خۆده‌گرێت، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دوایین پێشهاته‌كان و پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كان.




