Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
بزانە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی تاوانەکەی ئەنجامداوە کێیە؟
دوای دۆزینەوەی شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی لەتاوانی کوشتنی عەقید زەید بەشداربوە؛ ناسنامەی ئەنجامدەرانی تاوانە ئاشکرابووە.
بۆ یەکەم جار plus4 ئاشکرای دەکات؛ ئەو کەسەی لەنێو ئۆتۆمبێلەکە بەکوژراوی دۆزراوەتەوە و لەتاوانەکە بەشداربوە؛ ناوی ( ع ) و پێشتر لەگەڵ براکەی بەناوی ( ح) کە کارمەندی بوە لای عەقید زەید؛ لەسەر دۆسییەک بەندکراون و دواتر ئەفسەرەکە لێی دەرچوەو دوو براکە تاوانبار کراون و ئەوەی کە پۆلیسیش بوە فەسڵ کراوە.
دوای دۆزینەوەی ( ع ) بەکوژراوی؛ وردەکاری تاوانەکە بۆ پۆلیس ئاشکرابوەو دەرکەوتووە خۆشی نەکوشتوەو کوژراوە.. ئێستا براکەی بەناوی ( ح ) و کەسێکی تریش دەستگیرکراون.
تۆمەتبارەکان خەڵکی گوندی یارمجەن و لەعەشیرەتی مەعازیدین.




