Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
🔻بکوژەکەی عەقید زەید لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی بەکوژراوی دۆزرایەوە
بکوژەکەی عەقید زەید عادل ئەفسەرەکەی پۆلیسی کەرکوک؛ لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بە کوژراوی دۆزرایەوە.. پێش ئەوەی پۆلیس بگاتە سەری پەیوەندی بە 911ـــەوو کردووە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە plus4ی وت: پێش ئەوەی خۆی بکوژێت یا بکوژرێت؛ نزیک ناحیەی تازە؛ ئۆتۆمبێلەکەی راگرتووەو پەیوەندی بە ژمارە 911ـــەوە کردووەو وتوێتی:" حاڵەتێکی خۆگوشتن هەیەو من لەنزیکیم و ئەوە لۆکەیشنەکەیەتی."
کاتێک پۆلیسی کەرکوک ئاگادار دەکرێتەوە بچنە ئەو شوێنە.. دەرەکەوێت ئۆتۆمبێلێک راوەستاوەو شۆفێرەکە تێیدا کوژراوە و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان.. کەسەکە خۆی کوشتووە.
پاشان دەزانرێت کوژراوەکەو ئۆتۆمبێلەکەش.. بکوژەکەی عەقید زەیدە و هەر هەمان ئۆتۆمبێلیشە کە تاوانەکەی پێ ئەنجدراوە.
واتا بکوژەکەی عەقید زەید؛ دوای تاوانەکە.. خۆشی کوشتووە.. بەڵام هێشتا هۆکارەکەی رون نییە




