Plus4
پێش 3 کاتژمێر
🔻بەڕێوەبەری پێشوی بنکەی پۆلیسی عەرەفە کوژرا
#ئاژانسی_هەواڵی_plus4
کاتژمێر 2:35 خولەکی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 19ی کانونی یەکەمی 2025؛ عەقید زەید عادل سەبیح جەرجیس ئەفسەری پۆلیسی کەرکوک لەبەردەم ماڵی خۆیان لەگەڕەکی عەرەفە تەقەی لێکرا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
راگەیاندنی پۆلیسی کەرکوک هەواڵەکەی پشتراستکردەوە و وتی" عەقید زەید عادل " ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی تاوان و جموجۆڵ بوەو شەهید کراوە.
عەقید زەید عادل؛ لەپێکهاتەی مەسیحی بوو، پێشتر بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی عەرەفە بوو؛ بەهۆی دۆسێی تۆمەتبارکردنی بە شاردنەوەی سکاڵا؛ لەپۆستەکەی دورخرایەوەو رەوانەی پاسەوانی سنور کرا.
ماوەیەک گەڕاوەتەوەو وەک ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی تاوان و جموجۆڵ دەستبەکاربوەتەوە.




