قایقمام
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

🔻بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو قایمقامى نوێى چەمچەماڵ بەشێوەی وەکالەت دەستبەکار بێت

 

بەپێی زانیارییەکان ئاسۆ بەكر مستەفا، وەکو قایمقامی نوێى چەمچەماڵ رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەستبەکابێت.

 

دەستبەکاربوونی قایمقامی نوێی چەمچەماڵ لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە ئیدارییەکانە کە بەهۆی لافاوەکەی چەمچەماڵەوە، ئەنجام دەدرێت.

 

ئاسۆ بەکر مستەفا، 1991 تاوەكو 1997 کار پارێزەری کردووە لە دادگای سلێمانی .

 

پاشان تاوەكو 2011 بەڕێوەبەری هەریەكە لە ناحیەکانى هێرۆ و بنگرد و خەلەكان بووە.

 

هاوکات لەساڵی 2011 تا ساڵیش 2017 قایمقامی دووكان بووە.

 

پاشان لە 2017ەوە لە دیوانی پارێزگای سلێمانی بە پلەى قایقمام دەوامی كردووە.