plus4
پێش 7 کاتژمێر
وەزارەتی پەروەردە سەرجەم کۆبوونەوەو چالاکییەکانی دەرەوەی پۆل و قوتابخانەکانی ڕاگرت
بۆ دڵنیابوون لەسەلامەتیی قوتابیان و خوێندکاران، وەزیری پەروەردەی عێراق بڕیاریدا بەڕاگرتنی سەرجەم چالاکییەکانی دەرەوەی پۆلەکان و نێو گۆڕەپانی قوتابخانەو خوێندنگەکان.
بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردە بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماو بۆ سەلامەتیی گیانی قوتابیان و خوێندکارانە تا لەهەر نەخۆشی و ئەگەرێکی نەخوازراو پارێزراوبن.
بۆ ئەوەش د. نامس ئیبراهیم جبوری؛ وەزیری پەروەردەی عێراق، ڕێنماییدا بەڕاگرتنی کۆبوونەوەی بەیانیانی نێو گۆڕەپانەکان و سەرجەم ئەو بۆنەو چالاکییانەی کە لەدەرەوەی پۆل و دەرەوەی قوتابخانەو خوێندنگەکان ئەنجامدەدرێن.
سەرجەم کارگێڕیی قوتابخانەو خوێندنگەکان ئاگاداردەکات پابەندی ئەم بڕیارەبن بۆ گرەنتیکردنی ژینگەیەکی سەلامەت و گونجاوی فێربوون بۆ قوتابیان و خوێندکاران و سەلامەتیی گیانیان.




