سونەکان
plus4
پێش 9 کاتژمێر

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی سیاسی نیشتیمانی کە کۆکەرەوە لایەنە سوونەکانی عێراقە، کۆبونەوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەنجامبدەن بەمەبەستی دەستنیشانکردنی کاندیدێک بۆ سەرۆکایەتی خولی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

سەڵاح مەرعاوی لە هاوپەیمانی عەزم بەرۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ لە لەبارەگای موسەننا سامەڕایی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم بەڕێوەبچێت و تێیدا پێشبینی دەکرێت تەواوی لایەنەکان لەسەر کاندیدێک یاخود دوو کاندید بۆ سەرۆکی خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق رێکبکەون.

وتیشی، زۆربەی لایەنەکانی نێو ئەنجومەنەکە کاندیدیان هەیە ، بۆیە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ رێکەوتن لەسەر کاندیدێک یاخود دوو کاندید بۆ ئەو پۆستە.