سوتاندن
plus4
پێش 7 کاتژمێر

دوای ئەوەی ئەمڕۆ پیاوێک بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە هاوسەرەکەی سووتاند، بەماوەیەکی کەم لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکرا.

ڕووداوەکە لەناوچەی نەرگال، لەشاری موسڵ ڕوویداوە، دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی، تۆمەتبارەکە هەڵات، لەناوچەی ئەلجەڕاحەی شارەکە، دوای بەدواداچوونی کامێراکانی چاودێری، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.

ژن و پیاوەکە هەردووکیان پزیشکن، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کێشەکە ڕوویداوەو ژنەکە لەکاتی کارەکەیدا بووەو تۆمەتبارەکە لەبەرچاوی منداڵەکانی بەنزینی بەڕووخساریدا کردووە سووتاندوویەتی، دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە بەمەبەستی چارەسەرکردن.

پاش ڕووداوەکەش، تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 342 دەستگیرکرا.