plus4
پێش ڕۆژێک
موقتەدا سەدر؛ ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعەکان لەوتارێکیدا لەنوێژی هەینیدا پەیامێکی تووندی ئاراستەی هەندێک لایەن و بەتایبەت ئەوانە کرد کە خوودی سەدر بەدووژمنیان دەزانێت:
نوێژی هەینی هەمیشە وەک دڕکێک بووە لەنێو چاوی داگیرکەران، ستەمکاران، گەندەڵکاران و تیـ.ـرۆریستان.
دڕکێک بووە لە چاوی ئەوانەی ملکەچ گوشارەکانی هەندێک وڵات بوونە.
هۆشداری لەمەترسییەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتانەی دووژمنی عێراقن دا، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتانە، دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی ئایینی ئیبراهیمی.
ئێستا هاوکێشەکان پێچەوانە بوونەتەوە، بەجۆرێک موجاهید وەک تیـ.ـرۆریست و تیـ.ـرۆریستیش وەک دۆست وێنا دەکرێت.
گەندەڵی بووەتە نەریت و ستەمکاریش کراوەتە پەیڕەو، تەنانەت لەلایەن ئەوانەشەوە کە بانگەشەی شوێنکەوتەیی ئێمە دەکەن بۆیان، هەربۆیە ئێمە تاڕۆژی دوایی بەری بوونی خۆمانیان لێ ڕادەگەیەنین.




