تەم
plus4
پێش ڕۆژێک

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق؛ هۆشدارییەکی گرنگی ئاراستەی شۆفێران کردو دەڵێت: ئاگاداری خۆتان بۆ.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق؛ لەئاگایی نامەیەکدا بۆ شۆفێران دەڵێت: لەبەیانیی ئەمڕۆوە، تەمێکی چڕ بەزۆربەی ناوچەکانی عێراقدا بڵاودەبێتەوە، بەهۆیەوە مەودای بینین نامێنێت و دەگاتە ئاستی سفر، ئەم کردارەش لەبەیانییەکی زووەوە دەستپێدەکات.

دەشڵێت: دەبێت شۆفێران ئاگاداربن لەبەکارهێنانی ڕێگەکانی دەرەوەی شارەکان و زۆر بە وریاییەوە شۆفێری بکەن، ئەم تەمومژە چڕە، کاریگەریی لەسەر ڕێگەکانی ناوەوەی شارەکانیش دەبێت.