plus4
پێش ڕۆژێک
مارک ساڤایا نێردەی تایبەتی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس؛ وێنەیەکی خۆی و بەرهەم ساڵحی بەیەکەوە بڵاوکردوەتەوە و نوسیوێتی:
دەمەوێت سوپاسی تۆنی گوتێریس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بکەم بۆ پشتیوانی یەکلاکەرەوەی لە هەڵبژاردنی سەرکردەیەکی تیژ و خاوەن دونیابین و سەرۆکی پێشوی عێراق، دکتۆر بەرهەم ساڵح کە بەرپرسیارێتی کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران بگرێتە ئەستۆ.
پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هاوڕێی ئازیزم دکتۆر بەرهەم ساڵح دەکەم بەبۆنەی وەرگرتنی ئەم پۆستە گرنگەی کە تەرخانکراوە بۆ خزمەتکردنی مرۆڤایەتی و پاراستنی پەنابەران.
هیچ کەسێکی تر بۆ ئەم بەرپرسیارێتییە لە بەرهەم ساڵح شایستەتر نییە ، بەتایبەتی کە ئەو ئەزمونی پێشتری هەیەو خۆی ژیانی وەک پەنابەر بەسەر بردووە.
ئەم ساتەوەختە مێژووییە شانازییە بۆ من و گەلی عێراق وەک نەتەوەیەک کە یەکێک لە باشترین سەرکردەکانی ئەو پۆستە نێودەوڵەتییە گرنگە وەردەگرێت.
پیرۆزە دکتۆر بەرهەم، ئومێدەوارم هیوا و شکۆ بۆ ملیۆنان پەنابەر بگەڕێنیتەوە.





