plus4
پێش کاتژمێرێک
سودانی: وەزارەتی دارایی و ناوەندی قەیرانەکان؛ هەموو هاوکارییەک پێشکەشی لێقەوماوانی هەرێم بکەن
لەڕاگەیاندراوێکدا، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سودانی ئاشکرایکرد: سەرۆک وەزیرانی عێراق، قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاوەکانی هەرێم دەکاتەوە.
سودانى؛ لایەنە پەیوەندیدارەكانی ڕاسپارد بۆ دابینکردنی تەواوی پێداویستییە فریاگوزارییەکان بۆ هەرێمی کوردستان.
سودانی؛ وەزارەتی دارایيشى ڕاسپاردووە پارەی فریاگوزاری تەرخانبکات بۆ دابینکردنی هەموو پێداویستییەکی فریاگوزاری پێویست بۆ رۆڵەکانی گەلەکەمان لەهەرێمی کوردستان، ئەمەش دوابەدوای ئەو بارودۆخە سەختەی کەشوهەوا کە بووە هۆی شەپۆلێکی بەهێزی باران و لافاو لەناوچەکە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، ناوەندی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتەکانی لەوەزارەتی ناوخۆو لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپارد بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری و پاڵپشتی، وەزارەتی داراییشی ڕاسپارد تا پارەی فریاگوزاری تەرخانبکات بۆ دابینکردنی هەموو پێداویستییەکی فریاگوزاری بۆ هەرێمی کوردستان.




