نەجم
plus4
پێش 6 کاتژمێر

نەجم جبووری، بەربژێری سەرکەوتووی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە دوورخرایەوە

 

نەجم جبووری، کاندیدی سەرکەوتوو لەپارێزگای نەینەوا لەلایەن دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەوە دوورخراوەتەوە.

ناوبراو ڕێکارەکانی دەستەی لێپرسینەوەو دادپەروەری (بەعسیوون) دەیگرێتەوە، بۆیە مافی ئەوەی نابێت ببێتە ئەندامی پەرلەمان.

نەجم عەبدوڵڵا عەبد ساڵح جبووری، سەرۆلی لیستی نەینەوا لیئەهلیها، لەبازنەی نەینەوا، لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەسەرئاستی پارێزگاکە زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا کە 39464 دەنگ بوو، لیستەکەشی 111225 دەنگی بەدەستهێناو سێ کورسیی مسۆگەرکرد، بەڵام ئەمڕۆ خۆی دوورخرایەوە.

نەجم عەبدوڵڵا جبوری؛ بەپشتبەستن بەیاسای لێپرسینەوەو دادپەروەری بۆ ڕیشەكێشكردنی ئەندامانی حزبی هەڵوەشاوە بەعس لەنێو دامودەزگا ئەمنی و ئیدارییەكانی حكومەتی عیراق دوورخراوەتەوە.

دەستەكە لەبڕیارێكیدا كە 3ی ئەم مانگە دەرچووە، بڕیارەکەیداوە.

بەپشتبەستن بەڕێكارەكانی كۆمیسیۆن، ئەو 39 هەزارو 464 دەنگەی نەجم جبوری دەفەوتێت و بەوەش هاوپەیمانێتییەكەی كورسییەكی پەرلەمانی لەدەستدەدات و ژمارەی کورسییەکانیشی دەبێتە دوو کورسی، بەو ئەنجامە ژمارەی کورسییەکانی لیستی مەشرووعی عەرەبی لەیەک کورسییەوە دەبێت بەدوو کورسی، فەرحان ساڵح تورکی عەردان عەلی، کاندیدی لیستی مەشرووعی عەرەبی کە 5573 دەنگی بەدەستهێنابوو، وەک بەربژێری سەرکەوتوو هەژماردەکرێت.