plus4
پێش 6 کاتژمێر
وەزارەتی دارایی عێراق هەواڵێكی خۆشی لەبارەی مووچە بڵاوكردەوەو هەندێک دەنگۆ بەدرۆ دەخاتەوە
وەزارەتی دارایی عێراق، ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە گوایا قەبارەی خەرجیی مانگانەی مووچە دەگاتە 8 تریلیۆن و نیو دینار، بەڵکوو کۆی گشتیی خەرجیی مووچە، مانگانە تەنها 6 تریلیۆن دینارە.
دەشڵێت: سەرجەم مووچەو شایستە داراییەکان فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێریی کۆمەڵایەتی بەتەواوی مسۆگەرکراون.
وتیشی: ئەوەی دەووترێت گوایا بڕی 2 تریلیۆن دینار کورتهێنانمان لە دابینکردنی پارەی مووچەدا هەیە، بەهیچ شێوەیەک ڕاست نییە.




