Plus4
پێش 3 کاتژمێر
بانكی ناوه‌ندیی عێراق، جه‌ختده‌كاته‌وه كه به‌رده‌وام له‌سیاسه‌تی پشتیوانیكردن له‌جێگیربوونی بەهای دینار به‌رامبه‌ر دۆلار، هیچ نیازێكیش بۆ ده‌ستكاریكردنی بەهای دینار به‌رامبه‌ر دۆلار نییه.
لەوبارەیەوە، بانكی ناوه‌ندیی عێراق، له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا دەڵێت: له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له‌كۆتایی ساڵ، پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌ده‌ستهاتووه له‌ئانجه ستراتیژییه‌كانی بانكه‌كه‌یان، په‌یوه‌ست به‌پاراستنی جێگریی بەهای دینار به‌رامبه‌ر دۆلار.
ڕوونیشیکردەوە: هیچ نیازێك نییه بۆ ده‌ستكاریكردین نرخی دینار به‌رامبه‌ر دۆلار‌و جێگیركردنی ئه‌و بەهایەشی كه هه‌یه، ئامانجی بانكه‌كه‌یانه.
ڕوونیشیکردەوە: بانكه‌كه به‌رده‌وامه له‌پشتیوانیكردنی جێگربوونی بەهای دینار به‌رامبه‌ر دۆلار.
جەختیکردەوە: هه‌ر لێدوان و بۆچوونێكی ده‌ره‌وه، په‌یوه‌ست به‌ده‌ستكاریكردنی بەهای دینار به‌رامبه‌ر دۆلار، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هه‌ڵوێستی بانكه‌كه‌یانه‌وه نییه‌و تێڕوانینی كه‌سییه، ئەویش به‌ئامانجی شێواندنی بازاڕ‌و دروستكردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌قامگیریی ئابووریی نیشتمانی.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە، گوایا بانکەکە بەنیازە سفرێکی سەر دراوی عێراقی لاببات، بەڵام بانکی ناوبراو ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە.




