ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ کاتژمێر
لەکۆبونەوەی ئەمشەوی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کە لەماڵی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشوتر رێکخرا؛ بڕیاردرا چوارچێوەی هەماهەنگی کە لە هێزو لایەنە سیاسییە شیعییەکان پێکدێت حکومەتی داهاتوو پێکبهێنن و سەرۆکی وەزیرانی داهاتوو دیاری بکەن.
لەکۆبونەوەکەدا بڕیاردراوە بەپێکهێنانی دوو لیژنە لەسەر ئاستی سەرکردایەتی چوارچێوەی هەماهەنگی.
لیژنەی یەکەم ئەرکی گفتوگۆکردن دەبێت لەبارەی شایستە نیشتیمانییەکان بۆ قۆناغی داهاتوو تاوەکو دەوڵەت بەڕێوەببرێت.
لیژنەی دوەمیش ئەرکی چاوپێکەوتن دەبێت لەگەڵ کاندیدان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بەپێی بنەماکانی پیشەیی بون و نیشتمان پەروەری.
ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی؛ ئەنجومەنی نوێنەرانی هەڵوەشاندەوەو حکومەتی ئێستای کردە کاربەرێکەرو سەرۆک کۆماری هێشتەوە تا پێکهێنانی حکومەتی نوێ.




