plus4
پێش ٢ ساڵ
سالار مەحمود سەرۆکی یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان کۆمەڵێک بەڵگە بڵاودەکاتەوە کە بەلیست و بە جەڵەب خێزان و تاکەکەسی تەعریب، نفوس و دەنگدانیان لەبەغداو شارەکانی جنوبەوە دەگوازرێتەوە بۆ کەرکوک و خانەقین.
رایدەگەیەنێت: ئەم پرۆسەیە جاران بە شاراوەیی و تاکە تاکە، خەڵکی دەگوازرانەوە بۆ ناوچە کوردستانیەکان. ئێستا بەپێی ئەو دیکۆمێنتانەی بڵاوی دەکەمەوە دەردەکەوێت بەئاشکرا بەلیست و بەنوسراوی فەرمی پرۆسەکە ئەنجام دەدرێت.
دەشڵێت، تەعریب بەمیکانیزمێکی نوێ بەردەوامە. ئەم پرۆسە کاریگەری زیاتری ھەیە لەسەر گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ھەرێم.
ئەمە لەکاتێکدا بەپێی مادەی ١٤٠ و بڕیاری لیژنەی ناوچە کێشە لەسەرەکانی عیراق. گواستنەوەی فۆرم و نفوسی دانیشتوان بۆ ئەو ناوچانەی کە دەبێتە ھۆی گۆڕینی دیمۆگرافیاو سروشتی شارو دەڤەرەکان قەدەغەیە.