کاتز
plus4
پێش کاتژمێرێک

یسرایل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، بڕیاریدا رادیۆی نیشتمانیی سوپا کە لە ساڵی 1950ەوە دامەزراوە، دابخات.

 

یسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل بڕیاری وەستاندنی یەکجاری پەخشی رادیۆی " گالی تزاهال " کە کۆنترین چەناڵی رادیۆیی نیشتمانی  وڵاتەکەیەتی  بدات .

 

بەپێی میدیا ئیسرائیلییەکان بڕیارەکە وەستاندنی یەکجارەکی پەخشی رادیۆکە لەخۆدەگرێت تا  ١ی ئازاری ٢٠٢٦، و لیژنەیەکش  بۆ ئەو مەبەستە دروستکراوە. 

رادیۆی "گالی تزاهال" لە بنەڕەتدا وەک میدیایەکی سەربازیی سەر بە حکومەت دامەزراوە بۆ خزمەتکردنی سەربازانی سوپای ئیسرائیل و بنەماڵەکانیان، وەک "بڵندگۆیەک بۆ دەنگی سوپا و گوێیەک بۆ سەربازەکانی"، نەک وەک سەکۆیەک بۆ دەربڕینی رای رەخنەگرانە دژی سوپا و ئەندامەکان

کاتز راشیگەیان بەردەوامی پەخشی رادیۆکە بەو هەواڵانەی بڵاوی دەکاتەوە زیان بە پێگەی سوپا دەگەیەنێت.