plus4
پێش 3 کاتژمێر
جومانە غەلای؛ وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند: پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لەتەواوی ناوەندەکانی دەنگدان لەسەرجەم پارێزگاکان بەشێوەیەکی ئسایی ئەنجامدەدرێت.
وتیشی: ژمارەی هێزە ئەمنییەکان کە مافی دەنگدانیان هەیە، زیاتر لە یەک ملیۆنێک و 300 هەزار كەسن.
بۆ ئەو مەبەستە، کۆمیسیۆن 809 ناوەندی دەنگدانی بەڕووی دەنگدەرانی هێزە ئەمنییەکان و دەنگدەرانی تایبەتدا کردووەتەوە کە لە 4501 بنکەی دەنگدان پێکدێن.
دەنگدانی تایبەت ئاوارەکانی ناوخۆش دەگرێتەوە کە ژمارەیان زیاتر لە 26 هەزار دەنگدەرە.
بڕیارە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕاپۆرتێک سەبارەت بەچاودێریکردنی ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران بڵاوبکاتەوە.
هەروەک بڕیاریشە دوای كۆتاییهاتنی پرۆسەكە، ڕاپۆرتی كۆتایی ڕێژەی بەشداریی دەنگدەرانی تایبەت بڵاوبكاتەوە.
لەپرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا، زیاتر لە 1000 چاودێری نێودەوڵەتی لەچاودێریکردنی پرۆسەکەدا بەشدارن، وێڕای ژمارەیەکی زۆر لەچاودێرانی ناوخۆیی و نوێنەری لایەنە سیاسییەکان.




