Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
سبەی زیاتر لە 1 ملیۆن و 300 هەزار دەنگدەری تایبەت دەنگ دەدەن
زیاتر لە یەك ملیۆن و 300 هەزار دەنگدەری تایبەت لەتەواوی عێراق بەهەرێمی كوردستانیشەوە هەن، بڕیارە كاتژمێر 7:00ی بەیانیی سبەی یەكشەممە ڕوو لەناوەندەكانی دەنگدان بكەن و تا كاتژمێر 6:00ی ئێوارە دەنگەكانیان بدەن.
لەتەواوی عێراق، 1 ملیۆن و 313 هەزارو 859 كەس لەتەواوی هێزە ئەمنییەكانی عێراق و هەرێم مافی دەنگدانیان هەیە، بەمشێوەیە:
دەستەی دەروازە سنورییەكان 1 هەزارو 596 كەس
وەزارەتی ناوخۆی عێراق 597 هەزارو 453 كەس
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم 124 هەزارو 312 كەس
دەزگای دژە تـ.ـیرۆری عێراق 18 هەزارو 410 كەس
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم 145 هەزارو 907 كەس
وەزارەتی بەرگریی عێراق 298 هەزارو 54 كەس
دەستەی حـ.ـەشـ.ـدی شـ.ـەعـ.ـبی 128 هەزارو 127 كەس
كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند: ئەو ژمارە دەنگدەرە تایبەتەی سبەی، لە 809 ناوەندو چوار هەزارو 501 وێستگەی دەنگدان دەنگەکانیان دەدەن.




