plus4
پێش ٢ کاتژمێر
بۆ یەکەم جار لە مێژووی ئەمریکا هندیەکی موسڵمان دەبێتە سەرۆکی شارەوانی گەورەترین ویلایەتی ئەمریکا
بە گوێرەی هەواڵەکانی تۆڕی "ان بی سی" "سی ان ان" "سی بی اس" ، شەوی رابردوو زەهران مەمدانی تەمەن ٣٤ ساڵ توانی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکی نوێ بۆ شارەوانی شاری نیۆڕک سەربکەوێت بە سەر هەریەک لە ئەندرۆ کۆمۆی حاکمی پێشوو وکۆرتیس سلێوا کاندیدی کۆماریەکان .
مەمدانی لە دایک بوی ئۆگەندایە لە کیشوەری ئەفریقا ، لە ساڵی ١٩٩١ لە شاری کامپاڵە چاوی بە دونیا هەڵهێناوە لە خێزانێکی موسڵمانی هندی ، لە تەمەنی ٧ ساڵیەوە خێزانەکەی کۆچیان کردووە بۆ ئەمریکا لە نیۆرك نیشتەجێبوون ،لە ساڵی ٢٠٢١ وە پەیوەندی کردووە بە پارتی دیموکراتەکانی ئەمریکا لەم هەڵبژاردنەشدا وەک کاندیدی دیموکراتەکان توانیتی سەرکەوتن بەدەست بێنێت و مێژویەکی نوی بۆ ئەمریکاو ویلایەتی نیۆرک کە گەورەترین قەرەباڵغترین و گرانترین شاری ئەمریکایە بە دەست بێنێت .
زەهران مەمداوی بە ئاین موسڵمانەو بە بیرو باوەڕ کۆمۆنیستە و دوژمنی سەرەکی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکایە ،هەر ئەمەش وای لە ترامپ کرد لە رۆژانی رابردوو بە ئاشکرا لە کەناڵەکانی راگەیاندنەوە دوژمنایەتی خۆی بۆ مەمداوی راگەیەنێت بە جۆریک ووتی گەر مەمداوی کۆمۆنیست ببێتە حاکمی نیۆڕک هەموو هاوکاریەکان بۆ ئەو ویلایەتە رادەگرم .
مەمداوی لە بانگەشەی هەڵبژاردن بە ووردی کاری کرد لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی گوزەرانی ژیانی خەڵکانی کەم دەرامەت بە کەمکردنەوەی نرخی کرێی یەکەکانی نیشتەجێبون و بەرزکردنەوەی موچەی کرێکاران وخێزانە کەم دەرامەتەکان .



