موشەک
plus4
پێش 4 کاتژمێر

سوپای چین بە فەرمی موشەکی بالیستی کەی دی ٢١ خستە خزمەتی سوپای وڵاتەکەیەوە 

پاش توندبونی ململانێکانی ئەمریکاو چین لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ئاسیا و بە تایبەتیش لە نیمچە دورگەی  تایوان کە ساڵانێکی زۆرە بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەو دورگەیە بەشێکە لە خاکی چین بە ئاشتی بێت وە یا بە شەڕ دەبێت بگەڕێتەوە سەر خاکی چین ، لە بەرامبەریشدا دەسەڵاتدارانی تایوان بە پاڵپشتی ئەمریکا ئەوە رەتدەکاتەوەو دەڵێت تایوان وڵاتێکی سەربەخۆیەو مافی هیچ وڵاتێکی بەسەرەوە نیە ، لە نێو ئەو گرژی و ئاڵۆزیاننەش ئەمریکا بە بەردەوامی هێزی دەریایی و کەشتی بارهەڵگری فڕۆکەو کەشتی گەلی جەنگی رەوانەی ناوچەکە دەکات ،

لە وەڵامیشدا سوپای چین ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی دروستکردنی موشەکێکە کە بتوانێت هاوکێشەکە بگۆڕێت لە کاتی هەر روبەڕو بونەوەیەک،  لە چەند رؤژی رابردوو سوپای چین موشەکێکی بالیستی لە ژێر ناوی کەی دی ٢١ راگەیاند کە بە بکوژی کەشتیە فڕۆکەهەڵگرەکان ناو دەبات بە فەرمی خستە خزمەتی هێزی دەریایی وڵاتەکەیەوە ،

موشەکی  کەی دی ٢١ کە لە رێی فڕۆکەی بۆمبهاوێژی جۆری شیان ئێتش ٦ دەهاوێژرێت و بە بکوژی کەشتیە فرۆکە هەڵگرەکان ناودەبرێت ، موشەکێکی دژ بە کەشتیەو خێراییەکەی لە سەروی خێرایی دەنگەوەیە و بە سیستەمێکی ئاراستەکراوی تایبەت ئاراستەدەکرێت  ، ئەمەش هاوکارێکی باش دەبێت بۆ خۆ دەربازبوون لە چەکی دژە ئاسمانی نەیارەکانیەوە  لە توانایدایە گؤڕانکاری بکات لە هاوکێشەی جەنگ و ئەنجامەکانی ، کە ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێی لای بەرپرسانی کۆشکی سپی و وەزارەتی جەنگی ئەمریکا دروستکردوە ، بەڵام تا ئێستا ترامۆ بە فەرمی وەڵامی ئەم داهێنانەی جینی نەداوەتەوە.