plus4
پێش 6 کاتژمێر
ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندی و گەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد ، کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم لەساڵی 2004ەوە هیچ پارەو باج و رسوماتێکی بەحکومەتی عێراقی نەداوە.
غەسان عیدانی ئەندامی لیژنەی پەیوەندی و گەیاندنی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژنامەی سەباح رونیشیکردوەتەوە، کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن 429 ملیار دینار قەرزاری حکومەتن، بەتایبەتی کۆڕەک تیلیکۆم کە لەساڵی 2004ەوە هیچ بڕە پارەیەکی بەحکومەتی عێراقی نەداوە.
داواشیکرد سزاکانی سەر کۆمپانیاکە توندتربکرێت و تەنها بچڕانی پەیوەندی کۆڕەک بە کۆمپانیاکانی دیکەوە باس نییە بەتایبەتی کە بڕێکی زۆری پارە قەرزارە.




