روداوی هاتوچۆ
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسنوری قەزای خورماتوو؛ سێ سەرنشین گیانیان لەدەستداوە.

ئاژانسی هەواڵی plus4 زانیوێتی کە قوربانیەکان بریتین لە شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆباما بەناوی (عیماد حەمید) تەمەن 43 ساڵ؛ لەگەڵ دوو سەربازی سوپا بەناوەکانی ( نایف لەتیف) تەمەن 53 ساڵ و ( ماجد حەمید ) تەمەن 49 ساڵ.

قوربانیەکانی روداوەکە؛ یەکێکیان خەڵکی کەرکوکە؛ دوانەکەی دیکەش خەڵکی بەغداو بابلن.