
plus4
پێش ٢ ڕۆژ
ماریا کۆرینا ماچادۆی ڤەنزەوێلی کە براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی ٢٠٢٥ رایگەیاند ئەو خەڵاتەی کە رؤژی هەینی پێیبەخشرا لە لایەن لیژنەی خەڵاتی نۆبڵی نەرویجیەوە پێشکەشی گەلی ڤەنزەوێلی و دۆناڵد ترامپی دەکەم .
ماریا خانمێکی وڵاتی ڤەنزەوێلایە ساڵانێکی زۆرە کار دەکای لە بواری مافەکانی مرۆڤ کاردەکاتو سەرپەرشتی ئۆپزسیۆنی ولاتەکەی دەکرد بۆ گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی وڵاتەکەی لە دیکتاتۆریەوە بۆ دیموکراتی و یەکسانی بە رێگەچاەری دەستاو دەست کردنی دەسەڵات بە ئاشتیانە
راشگەیاند وەرگرتنی ئەم خەڵاتە شانازی گەورەیە بۆ خەڵکی ڤەنزەوێلا کە هەمیشە پشیوانی دەکەن لە هەوڵەکانم بۆ بەدیهێنای خەونەکانمان لە ئازادی و و ئاشتی و دیموکراتی ، هەر بۆیە ئەم خەڵاتەم پێشکەشی گەلی ڤەنزەوێلاو دۆناڵد ترامپ دەکەم کە پاڵپشتی تەواوی مافەکانی گەلی ڤەنزەوێلا دەکات دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆری فەرمانڕەوا .