
Plus4
پێش 8 کاتژمێر
🔻خانمە دیبلۆماتکارێکی عێراق دزی لە ئوتێلێکی ئوردن کردووە
باڵیۆزی عێراق لەئوردن نوسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی دەرەوە کردووە و دەڵێت: ئەو خانمە دیبلۆماتکارەی وەک نێردەی عێراق هاتبوە ئوردن حەیای بردوین؛ دوای بەجێهێشتنی ئوتێل ئەلفیرمۆنت لەعەمان، دەرکەوتووە 8 خاولی و کۆنتڕۆڵ و کوپەکانی ژورەکەی خستووەتە جنتاکەیەوەو دزیوێتی.
دەشڵێت: پێش ئەوەی ئوتێلەکە جێبهێڵێت؛ زەنگ لێیداوەو پێیان زانیوە شتی ژورەکە لەجنتاکەیەتی؛ بەڵام ئەو کردوێتی بەهەرا و لەبەر ناوو پێگەی عێراق رێگەی دراوە تێپەڕێت.
نوسراوەکەی عومەر بەرزنجی باڵیۆزی عێراق لەبارەی روداوەکە دزەی کردووەو کەوتوەتە سۆشیال میدیا؛ تێیدا ناوی دیبلۆماتکارەکە ئاشکرابوە کە ( زەینەب عوگڵە عەبدە ).
چەند ساڵێک پێش ئێستاش؛ ئەم خانمە لەتورکیا هەرایەکی تری نایەوە کاتێک لەچاوپێکەوتنێکدا وتی: من بەرپرسی بەڕێوەبەرم لەباڵیۆزخانەی عێراق لە کۆماری ئیستەنبوڵ..!!