plus4
پێش ٢ ساڵ
ئەمڕۆ سێشەممە دەستەی دەسپاکی عێراق رایگەیاند کە تیمی لێکۆڵینەوەی ئۆفیسی کەرکوک پاش گەڕان و بەداداچون توانیویانە دوو کەسی تاوانباری شارەزا لە بواری ساختەکاری مۆری دام و دەزگاکانی کەرکوک دەست گیر بکەن کە یەکیان پیاوەو کارمەندی کۆمپانیای نەوتی باکورە و ئەوی تریان خانمەو کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەیە ، وە لە کاتی دەست بەسەرکردنیان توانراوە دەستبگیرێت بە سەر کۆمەڵێک مۆری جۆراوجۆرو بەڵگەنامەی ساختەی دام و دەزگاکانی حوکومەت .
لە چالاکیەکی تری ئەو هێزانە توانیان چوار کەس دەست بەسەربکەن کە بە شێوەیەکی نایاسایی پولیان لە چەند تیمێکی وەرزشی میلی وەرگرتوە بە لە بەرانبەر بەکارهێنانی یاریگای دروست کراوەکانی شارەکە بە بێ پاڵپشتی یاسایی ،پاش رادەست کردنیان بە قازی دادگای لێکۆڵینەوەی تایبەتی کەرکوک پاڵپشت بە ئەحکامی بڕگەکانی "٢٨٩" "٢٩٨" "٣٣٩" لە یاسای سزادانی عێراقی دەست بەسەر کران .