
plus4
پێش هەفتەیەک
كچه پارێزه‌رێك له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی بە 7 فیشەک كـ.ـوژرا
له‌شاری كوتی ناوه‌ندی پارێزگای واست، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو، ته‌قه‌یان له‌كچه پارێزه‌رێكی دیار به‌ناوی (هه‌مسه جاسم) كرد‌و به‌هۆیه‌وه دەستبەجێ گیانی له‌ده‌ستدا.
هەمسە جاسمی پارێزه‌ر له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی بووە کاتێک دەستڕێژی فیشەکی لێکراوەو كوژراوه، ئاسه‌واری 7 فیشه‌كیش به‌جه‌سته‌یه‌وه دیارە.
لەئێستاشدا هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوچەکە له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه.