كجه تؤمةتبرةكة
plus4
پێش ٢ ساڵ

سەرچاوەیەکی نزیک لە لوئەی محەمەد، ئەو ئەفسەرەی لەلایەن کچە پارێزەرێکی کەرکوکەوە تۆمەتباردەکرێت بەهێرشکردنە سەر ماڵەکەی لەلێدوانێکی تایبەتدا بە plus4ی راگەیاند: دوای ئەوەی چەند جارێک بەنارنجۆک هێرشکراوەتە سەر ماڵی کچە پارێزەرێک لەکەرکوک بەناوی (وەفاء عەبدولعەزیز)، ناوبراو لەدادگا سکاڵای لەسەر لوئەی محەمەد تۆمارکردووەو بەتۆمەتی هێرشەکانیش فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردووە، هەموو لایەک دڵنیادەکەینەوە لوئەی محەمەد دوور و نزیک ئاگاداری ئەو بابەتە نیە کە ئەو کچە باسی دەکات و هێشتا بۆمان رونەبوەتەوە هۆکاری تۆمەتبارکردنی ناوبراو چیە.

ئەو سەرچاوەیە داوای لەکەسوکاری کچەکەو دەزگا ئەمنییەکان کرد بەوردی بەدواداچون بکەن و شوێن پێی تۆمەتباری راستەقێنە بدۆزنەوە، چونکە تۆمەتبارکردنی هەرەمەکی خەڵک بابەتێکە خزمەت بەدۆسێکە ناکات.. بەتایبەت کە ئەو پارێزەرێکی ناسراوی دادگایە و رەنگە خەڵکی تر لەبەئامانجکردنی سودمەند بێت.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆ جاری سێیەم لەم مانگەدا هێرشکرایە سەر ماڵی کچە پارێزەرێک لەگەڕەکی شۆرجە و تەنها زیانی ماددی هەبوە.

ناوبراو لەلێدوانێکیدا بۆ plus4 کەسێکی بەناوی (لوئەی محەمەد) تۆمەتبارکرد کە ئەفسەری دەزگایەکی ئەمنی هەرێمە، پێشتریش براکەی رایگەیاند کە خوشکەی دۆسێیەکی سیاسی بەدەستەوەیەو هەڕەشەی کشانەوەی لێدەکەن.

لەو بارەیەوە سەرچاوەکە ئاشکرایکرد، تەنها پاساوی ئەو ماڵە بۆ تۆمەتبارکردنی لوئەی محەمەد ئەوەیە کە خوشکێکی ناوبراو هاوژینی برای کچە پارێزەرەکەیە، وەک هەر هاوسەرێکی تر ناکۆکیەکی بچوک لەنێوان رویداوە و کێشەکەش هێندە گەورە نیەو تەنانەت نەچوەتە دادگاش، برای کچەکەش لەو روانگەیەی ناکۆکی لەنێوان دوو هاوسەر رویدا هەر بۆیە هیچ دەستوەردانێکیشی نەکردووە.