خواردنەوەی مەی
Plus4
berî 5 meh

ئۆتۆمبێلەکەی کەوتە چاڵێکەوەو خۆی لەترسی هێزە ئەمنییەکان هەڵات

 

 

لەگوندی (خدێدان)ی پارێزگای دیالە، ھێزە ئەمنییەکان چاودێریی بارھەڵگرێکی گوماناویێان دەکرد.

 

لەناکاو ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرەکە، بەبارەکەیەوە کەوته‌ نێو چاڵێکەوە، دوای ئەوەی زانیی هێزە ئەمنییەکان بەدوایەوەن، خۆی هه‌ڵات و بارەکەیشی بەجێھێشت.

 

دوای دەستبەسەرداگرتنی بارەکەی، دەرکەوت 2 هه‌زارو 700 کارتۆنی خواردنه‌وه‌ کهولییه‌كانى تێدایەو ھەر کارتۆنێکیش 24 قووتووی تێدابووە، شۆفێرەکە هه‌وڵیداوه‌ بەشێوەی قاچاغ بیباته‌ نێو پارێزگای دیالەوە.