
پێش 6 ڕۆژ
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: لەئەمڕۆوە سەردانمان بکەن و کارتی بایۆمەتریی دەنگدان وەربگرن
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند: لەئەمڕۆوە دەست بەدابەشکردنی کارتی بایۆمەتری دەنگدەران دەکرێت و ماوەی هەفتەیەک بەردەوامدەبێت.
لەوبارەیەوە جومانە غەلای؛ وتەبێژی کۆمیسیۆن ئاشکرایکرد: لەڕێگەی هەزارو 79 ناوەندی تۆمارکردنەوە، دەست بەدابەشکردنی کارتی بایۆمەتریی دەنگدەران دەکرێت.
ڕوونیشیکردەوە: پرۆسەکە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات و ماوەی هەفتەیەک بەردەوامدەبێت.
بۆ ئەو مەبەستە کۆمیسیۆن داوادەکات ئەو هاووڵاتیانەی زانیاری هەڵبژاردنەکانیان نوێکردووەتەوەو پسوولەیان وەرگرتووەو سەردانی ناوەندەکانی تۆمارکردن بکەن و کارتی نیشتمانی یا هەر بەڵگەنامەیەکی تری فەرمی لەگەڵ خۆیاندا ببەن.
ئەو کەسانەش کە تەنها پسولەیان پێیەو کارتی هەڵبژاردنیان وەرنەگرتووە، ناتوانن بەشداریی هەڵبژاردنەکان بکەن.