
پێش ٢ کاتژمێر
بەپەلە.. هەرێم و بەغدا لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ڕێککەوتن
کەمێک بەر لەئێستا، كۆبوونەوەی سێ قۆڵیی نێوان هەرێم و بەغداو كۆمپانیاكانی نەوت كۆتاییهات.
لەکۆبوونەوەکەدا هەرێم و بەغدا لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ڕێککەوتن
ڕێککەوتنی هەرێم و بەغداو كۆمپانیاكانی نەوتییەکان لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت واژۆکرا.
ڕێککەوتنەکە لەنێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیاکانی نەوت بوو.
پاش ئەم ڕێککەوتنە، نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە هەناردە دەکرێتەوە.
ئەمەش هەنگاوێکە بۆ ئەوەی بەغدا بەزووترین کات مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.
بەپێی زانیارییەکان، ناوەرۆکی ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیەیە:
🔸 نەوتی هەرێم لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە هەناردەی دەرەوە دەكرێت.
🔸 ماف و خەرجیی كۆمپانیاكان بۆ هەر بەرمیلێك ١٦ دۆلار دەبێت.
🔸 كرێی كۆمپانیاكان لەو ڕۆژەی نەوت هەناردە دەكرێت هەژماردەكرێت و دەدرێتە كۆمپانیاكان.
🔸 هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ گلدەداتەوە.
🔸 داهاتەکان فیدراڵی لە 100%و داهاتی نانەوتی لە 50% بۆ عێراق دەنێردرێت.
🔸 لەبەرامبەریشدا عێراق مووچەی مانگانە بۆ مووچەرانی هەرێم دەنێرێت.
ڕێککەوتنەکەش تا پەسەندكردنی یاسای بووجەی ساڵی 2026 كاری پێدەكرێت.