امريكا ريكةبيدان
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ کاتژمێر

لەچوارچێوەی هەمواری یاسای "رێگەپێدانی بەرگری نیشتمانی" كە سیاسەتە سەربازییەكانی واشنتۆن دیاری دەكات، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا؛ رێگەپێدانی ساڵانی 1991 و 2002ی جەنگی لەعێراق هەڵوەشاندەوە.

 

بڕیارەكە بە دەنگی 261 ئەندام یەكلابوەتەوە، 167 ئەندامیش لەدژی بونە.

 

رێگەپێدان و مۆڵەتەكەی ساڵی 1991 و 2002 رێگەی دەدا بەئەمریكا ئۆپراسیۆنی و كردە سەربازی لەعێراق ئەنجام بدات.

 

پێشتریش ساڵی 2023 ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا پڕۆژەیەكی بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەردوو رێگەپێدانی ساڵی 1991 و 2002 پەسەندكرد.