
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ کاتژمێر
كەناڵی جەدید-ی لوبنانی لەراپۆرتێكدا ئاماژە بۆ ئەوەدەكات كە بەرانبەر ئازادكردنی "ئیلیزابێث تسوركۆف" خانمە رفێندراوی ئیسرائیلی لەبەغدا، پرسی ئازادكردنی عیماد ئەمهەز ئەندامی حیزبوڵا و پێنج ئێرانی تاوتوێكراوە كە ساڵی 2024 لەسەر سنور، لەلایەن هێزی كۆماندۆسی ئیسرائیلییەوە دەستگیركراون.
عیماد ئەمهەز بەسەرچاوەیەكی گرنگ بۆ حزبوڵا دادەنرێت بەو پێیەی بناغەی هێزی دەریایی حیزبولایە.
شەوی رابردوو بەشێوەیەكی كتوپڕ سەرۆكی حكومەتی عێراق ئازادكردنی ( ئیلیزابێث تسوركۆف)ی راگەیاند، دوواتر سەرۆكی ئەمریكا و ئیسرائیلیش پشتراستیان كردەوە.