
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
لەڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لەوڵاتی ئێران، چوار خوێندکاری عێراقی کە لەزانکۆی شەهید مەدەنی لە تەورێز دەخوێنن، دووچاری ڕووداو بوون.
ڕووداوەکە لەکاتێکدا بووە کە خوێندکارە عێراقییەکان ویستوویانە بگەڕێنەوە بۆ عێراق.
بەهۆی سەختیی ڕووداوەکەوە، دوو خوێندکار گیانیان لەدەستداو دوو خوێندکاری تریان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەو ڕەوشی تەندروستییان ناجێگیرە.