بةرد فحل
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 5 کاتژمێر

بەدر فەحل پارێزگاری سەڵاحەدین؛ لایەنە ئیداری و ئەمنییەکانی راسپارد بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا لەو دوو گوندەی کەوتوونەتە قەزای خورماتووەوە و پێی راگەیاندوون: کە زەوییەکان لەبرا کوردەکان وەربگرنەوەو رادەستی جوتیارانی عەرەبی بکەن کە بڕیاری دادگایان هەیە.

 

پارێزگاری سەڵاحەدین دەڵێت: پێشتر بەئامادەبونی لایەنە پەیوەندیدارەکان و پەرلەمانتاران سێ کۆبونەوەمان کردووە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی هێمنانەو دوور لەتووندووتیژی پرسی زەوییە کێشە لەسەرەکان یەکلابێتەوە.

 

دەشڵێت: مۆڵەتمان بە برا کوردەکان دابوو بگەنە رێککەوتن یاخود رێگەی یاسایی بگرنەبەر بەڵام وادەکە تەواو بوەو هیچیان نەکردووە.

 

بەدر فەحل؛ هێزە ئەمنییەکان رادەسپێرێت کە بڕیارە دادوەرییەکان سەبارەت بەو گوندە کێشە لەسەرانە جێبەجێ بکەن و زەوییەکان بۆ جوتیارانی عەرەب وەربگرنەوە.