
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 5 کاتژمێر
محەمەد ساڵەیی؛ گەنجێکی کوردی کەرکوک کە ئێستا نیشتەجێی ئەڵمانیایە، دەبێتە یەکەمی یەکەمەکان لەپاڵەوانێتی لەشجوانی ئەڵمانیا بۆ ساڵی 2025.
لەپاڵەوانێتییەکەدا کە لەئەڵمانیا ناسراوە بە ( NPC NORD WESTFALEN GERMANY 2025 )، محەمەد ساڵەیی دوو جار بوەتە یەکەم، یەکەمجار لەسەر ئاستی گروپەکەی و دوواتریش بوەتە یەکەمی هەموو یەکەمەکانی تری پاڵەوانێتییەکە لەسەر ئاستی ( Overall Winner Mens Physique ) .
لەئێستادا وێنەو ناوی گەنجە کەرکوکییەکە، مانشێت و هەواڵی گەرمی ئەڵمانیایە.
بڕیارە هەفتەی داهاتوویش، محەمەد لەپاڵەوانێتییەکی گەورەتر بەشداربێت کە لەسەر ئاستی وەڵاتانی ئەوروپایە.