
Plus4
پێش 3 کاتژمێر
هەرکەس لەڕووداوەکە کەمتەرخەم بێت بەتووندترین شێوە سزا دەدرێت
محەمەد شیاع سودانی؛ سەرۆک وەزیرانی عێراق، لیژنەیەکی بەپەلەی بۆ ڕووداوی ڕووخانی پردەکەی کەربەلا پێکهێنا.
پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو پردێک لەکەربەلا داڕووخاو بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، فەرمانی بەپێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوە کرد، بۆ لێکۆڵینەوەو لەهۆکاری ڕووداوەکەو بەسزا گەیاندنی ئەوانەی لەپرۆژەکەدا کەمتەرخەم بوون.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانیش ڕایگەیاند: ئەرکی لیژنەکە دۆزینەوەی هۆکاری ڕووداوەکەو سزادانی سەرجەم ئەو کەسانەیە کە لەم پرۆژەیەدا کەمتەرخەم بوون.
وێڕای گیان لەدەستدانی سێ کەس، ڕووداوەکە برینداربوونی لانیکەم 7 کەسی تری لێکەوتووەتەوەو زیانی زۆری ماددیشی هەبووە.