کۆبونەوە
Plus4
پێش 4 کاتژمێر

لەبەغداوە کۆبوونەوەیەکی چارەنووسساز سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەنجامدەدرێت

 

بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ، کۆبوونەوەیەکی چارەنووسساز لەشاری بەغدا سەبارەت بەمووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەنجامبدرێت.

 

کۆبوونەوەکە خوودی محەمەد شیاع سودانی؛ سەرۆک وەزیرانی عێراق تێیدا ئامادە دەبێت و بڕیار لەسەر ڕاپۆرتی وەفدی هەرێم و بەغدا دەدات.

 

ئەو وەفدەی حکومەتی عێراق، کە هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ وەفدی هەرێم کۆبوونەوەیان هەبوو، ڕاپۆرتێکی نوێیان ئامادە کردووەو ڕادەستی سودانی دەکەن.

 

گەر سودانی هیچ تێبینییەکی سەبارەت بەڕاپۆرتەکە نەبێت، لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەسەند دەکرێت و لەم هەفتەیەدا یەکلایی دەکرێتەوە.

 

لەکاتێکدا گەر تێبیبنیی لەسەر هەبوو، داوا لە لیژنەکانی هەردوولا دەکات چارەسەری بنەڕەتیی بۆ ببیننەوەو پرسی یەکلاییکردنەوەی ئەم بابەتەش دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.

 

بڕیارە لەڕاپۆرتەکەدا باسی سەرجەم داهاتی ناوخۆی تێدابێت، بەتەواوی گومرگ و دەروازە سنوورییەکان و داهاتەکانی تری ناوخۆی هەرێمەوە.