شابەندەر
Plus4
پێش 4 کاتژمێر

سیاسەتمەدارێکی شیعە: ڕەشەبایەکی بەهێز بەرەو عێراق بەڕێوەیە

 

 

عیززەت شابەندەر سیاسەتمەداری شیعە لەتۆڕی كۆمەڵایەتیی X، باسی هاتنی ڕەشەبایەكی بەهێزو بێوێنە بەرەو عێراق دەكات، ئەویش وەك ئاماژەیەک بۆ فشارێکی دەرەکی كە سەرجەم پێكهاتەكانی وڵاتەکە دەگرێتەوە.

 

شابەندەر نووسیویەتی: لەدێوانەیەكی وەربگرن، ڕەشەبایەك بەڕێگەوەیە كە وێنەی نەبووە، ڕەشەبایەكی بەهێز كە عێراق بەهەموو پێكهاتەكانی ئامانجی ئەوە.

 

دەشڵێت: تەنها باوەڕبوون بەخوداو پێغەمبەر پارێزبەندیی نیشتمانی ئەو قەڵغانانەن دەتوانن بمانپارێزن و ئاگرەكەی خامۆش بكەن.